ئەمڕۆ 1/12/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی، بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە راهێنەرو مامۆستایان و خوێندكارانی بەشداربوو ریزی هەڵبژاردەی عیراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای تۆپی سەبەتە بۆ كچانی تازە پێگەیشتوو.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لێكردن كە توانیاویانە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە پاڵەوانێتییەكەداو هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، وەرایگەیاند ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی شانازییان پێوەدەكەن كە وەك كچە وەرزشكارانی كورد بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە گەورەیەیەان كردووە.