سیمینارێك سەبارەت بە (فریاگوزارییە سەرەتاییەكان)

ئەمڕۆ 9/12/2019، هۆبەی پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سیمینارێكی بۆ مامۆستا (گلارە سەعدی ئیسماعیل) سازكرد، سەبارەت بە (فریاگوزارییە سەرەتاییەکان) لە هۆڵی (شەهید شەوكەتی حاجی موشیر).
لە سیمینارەكەدا، كە مامۆستایانی باخچەكانی منداڵانی سەر بە پەروەردەی رۆژهەڵات ئامادەی بوون، روونكردنەوەی پێویست درا سەبارەت بە ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەكان و گواستنەوەی بەركەوتووانی رووداوەكان بۆ دۆخێكی ئارام.