ئه‌مرۆ شه‌ممه 21/12/2019، به‌رێز ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین یاریده‌ده‌ری پهرێوهبهری گشتی و به ئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات له شاری سلێمانی (قوتابخانه‌ی هانای بنه‌ره‌تی) و (باخچه‌ی منداڵانی وێنای كرده‌وه).
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌وڵده‌ده‌ین له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قوتابخانه و باخچه‌ی منداڵان دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر خزمه‌تی منداڵانی گه‌له‌كه‌مان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ین.
پاشان سه‌ردانی قوتابخانه‌کانی (سانا – زمناکۆ- میر- شاری سپی )ی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕەزی کچانی كرد له شاری سلێمانی تا له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی خوێندن بێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران خواست.