رۆژی دووشه‌ممه 23/12/2019 به چاودێری به‌رێز مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رێتی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌رده‌كان كۆتایی هات.
له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له (ئاستی كوڕان پله‌ی یه‌كه‌می) به‌ده‌ستهێنا و په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات( پله‌ی دووه‌م)، هه‌روه‌ها له (ئاستی كچانیش په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات پله‌ی یه‌كه‌می) به‌ده‌ستهێنا و (په‌روه‌رده‌ی دوكانیش پله‌ی دووه‌م).
پاشان به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له براوه یه‌كه‌مه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، هه‌روه‌ها خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌ی یه‌كه‌م و یاریزانه‌كان و دادوه‌ره‌كاندا دابه‌شكرا.