ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

ئەنجومەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد لە بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان.

 

logo  2007 02 12 h23m43s57

ئەنجومەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد لە بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان.
پێنج شه‌ممه‌ 4/9/2014، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی پەروەردە له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌سه‌رپه‌رشتی د. پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روەردە‌.
لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: پاش وتووێژو ڕه‌چاو كردنی داواكاری قوتابیان كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان و خوێندكاران:
یه‌كه‌م: قوتابیانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی 12ی ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی نمره‌یان نزمه‌، رێگایان پێ بدرێت تاقیكردنه‌وه‌یان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م چانسه‌ ته‌نها یه‌ك جاره‌.
دووه‌م: به‌ پشتبه‌ستن به‌م بڕیاره‌، بڕیاری چاككردنی تێكڕا چیتر كاری پێ ناكرێت كه‌ وا بڕیار درا بوو ئه‌وانه‌ی نمره‌یان له‌سه‌رووی (80) یه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌توانن تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی له‌ یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت كه‌وتوون به‌هه‌مان بڕیاری پێشتر بۆیان هه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك یان دوو بابه‌ت بكه‌نه‌وه‌.
چواره‌م: بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك كه‌ ده‌رچووی ساڵی یه‌كه‌مه‌ (3) نمره‌ی ده‌درێتی له‌ وه‌رگرتنی له‌ زانكۆكانی كوردستان، بۆیه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رێز سه‌باره‌ت به‌مه‌ش بریارێك ده‌درێت.
پێنجه‌م: جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌ رێكه‌وتی 10/9/2014، له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان جگه‌ له‌و قوتابخانانه‌ كه‌فریای چۆڵكردنی ناكه‌وین له‌سنوری پارێزگای دهۆك ، هه‌روه‌ها له‌ رێكه‌وتی 21/9/2014 تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت.