ئەنجومەنی دایكان و باوكان پێكدەهێنرێت

 

لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر پێویستە ئەنجومەنی دایكان و باوكان لەماوە یەك هەفتەدا دوای دەست پێ‌ كردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێك بهێنرێن لەگشت قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكان بە تایبەتی ئەوانەی كە ئاوارەی ناوخۆی تێدا نیشتەجێن ,

 

لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر پێویستە ئەنجومەنی دایكان و باوكان لەماوە یەك هەفتەدا دوای دەست پێ‌ كردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێك بهێنرێن لەگشت قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكان بە تایبەتی ئەوانەی كە ئاوارەی ناوخۆی تێدا نیشتەجێن ,ئەم ئەنجومەنە
كارا بكرێت و بایەخی پێبدرێت تا بتوانین هاوكاری دارایی لە ڕێكخراوەكان وەربگرن بۆ چاككردنەوەی قوتابخانەخوێندنگەكان لەبەر ئەوەی چەند ڕێكخراوێكی ناحكومی هاوكاری داراییان تەرخان كردوە بۆ نۆژنكردنەوە دوای چۆڵ كردنیان كە لەلایەن ئاوارەكانی ناوخۆوە بەكار هاتوون و تێیدا نیشتەجێن لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكان ناتوانن ڕاستەوخۆ بڕی هاوكاریان بدەن بە وەزارەتی پەروەردە بۆیە لەڕێی ئەم ئەنجومەنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان لەگەڵ ڕێكخراوەكان قوتابخانە – خوێندنگاكان نۆژەن بكرێنەوە .