بەیاننامەی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی رۆژی جیھانی نەھێشتنی نەخوێندەوارییەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیھانی نەھێشتنی نەخوێندەواری 9/8 ئەو رۆژە لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھان چالاکی جۆراوجۆر وبەرنامەی ھۆشیاری سازدەکرێت، بەم بۆنەیەوە گەرمترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی چین وتوێژەکانی گەلی کوردستان دەکەین وھیوادارین وەک لەبەرنامەی وەزارەتدا نەخشەو پلانی بۆداڕێژراوە لەژێردروشمی(بەرەو کوردستانێکی خاڵی لەنەخوێندەواری) بتوانین ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چروپڕِتر بکەینەوە بۆبنبڕکردن وکەمکردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لە ھەرێمی کوردستان .

 

naxwen

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیھانی نەھێشتنی نەخوێندەواری ٨/٩ ئەو رۆژە لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھان چالاکی جۆراوجۆر وبەرنامەی ھۆشیاری سازدەکرێت، بەم بۆنەیەوە گەرمترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی چین وتوێژەکانی گەلی کوردستان دەکەین وھیوادارین وەک لەبەرنامەی وەزارەتدا نەخشەو پلانی بۆداڕێژراوە لەژێردروشمی(بەرەو کوردستانێکی خاڵی لەنەخوێندەواری) بتوانین ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چروپڕِتر بکەینەوە بۆبنبڕکردن وکەمکردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لە ھەرێمی کوردستان .
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان/ یۆنیسکۆ دەریخستووە کەتائێستا ٧٧٤ملیۆن کەسی نەخوێندەوار لەجیھاندا ماوە کەدەکاتە پێنج یەکی ژمارەی پێگەیشتووانی جیھان وتائێستا ناتوانن بخوێنن وبنوسن، جگە لە٧٥ ملیۆن منداڵ نەچونەتە بەرخوێندن و لەدەرەوەی بازنەی سیستەمی فێربوونی قوتابخانەیین.
ھەروەھا رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتان بەھەرێمی کوردستانیشەوە لەسەرگرنگیدان بەھەڵمەتی نەھێشتنی نەخوێندەواری وفێرکردنی گەورە وخوێندنی تەوزیمی وفێربوون بۆھەمووان وچونە بەرخوێندن وکەمکردنەوەی رێژەی وازھێنان ودابڕان(التسرب) لەقوتابخانەوخوێندنگەکاندا پێداگیری دەکەن بۆگەیشتن بەئامانجەکان.
مەبەست وئامانجی وەزارەتی پەروەردە دابینکردنی مافی تاکەکانە وھاندانیانە بۆفێربوون وچونە بەرخوێندن ونەھێشتنی کەسانی نەخوێندەوار ودابڕاولەخوێندن لەدەرەوەی بازنەی قوتابخانە وخوێندنگەکان، ھەروەھا رەخساندنی ھەل ودەرفەتێکە بۆگەیشتن بەپیادەکردنی ماف وداخوازیەکانیان وکارابوونی رۆڵیان لەپێشکەوتنی کۆمەڵگەدا. گەڕانەوەیان بۆقوتابخانەوخوێندنگە دەسکەوتێکی دیکەیە بۆھەرێمی کوردستان وکۆمەڵگە بەرەو کەناری ئارامی ودابینکردنی مافەکانی کەسی ‌ونیشتیمانی وکۆمەڵگەیی دەچێت، لەھەمانکاتیشدا تاکی نەخوێندەوار نامێنێت یا بەلایەنی کەم ڕوو لەکەمبوونەوە دەکات.
وێڕای بەردەوامبوونی وەزارەتی پەروەردە لەھەڵمەتی نەھێشتنی نەخوێندەواری وکەمکردنەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لەھەرێمی کوردستان لە٣٦% بۆ١٥%، کە لەساڵی٢٠٠٠ تاکو٢٠١٤ رزگاربوونی نزیکەی ٣٩٠٠٠٠ ھەزار کەس لەنەخوێندەواری بەرھەمی ھەوڵ وتێکۆشانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ھەروەھا لەپلانی وەزارەتی پەروەردەدایە لەساڵانی داھاتووش رێژەی نەخوێندەواری دابەزێنێت بۆکەمتر لە١٠%، کەئەمەش ئاماژەیەکی زۆر پۆزەتیڤ ودڵخۆشکەرە ونیشانەی پێشکەوتنی میللەتی کورد وھەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەوستراتیژیەتەی وەزارەتی پەروەردە بەوئاراستەیە بەردەوام دەبێت.
جگە لەپرۆسەی نەھێشتنی نەخوێندەواری وەزارەتی پەروەردە لەساڵی ٢٠٠٥ وە تائەمڕۆ بەردەوامە لەجێبەجێکردنی کردنەوەی قوتابخانەوخوێندنگەی(فێرکردنی خێرا) لەھەرێمی کورستان وئەم پرۆژەیەش ئەومنداڵ و ھەرزەکارانە دەگرێتەوە کە لەتەمەنی نێوان( ٩- ٢٤) ساڵیدان ولەبەر ھەر ھۆیەک بێت دابڕاون لەخوێندن یامافی خوێندنیان نەماوە لەقوتابخانە فەرمیەکان یا وازیان لەخوێندن ھێناوە، دەتوانن لەو پرۆژەیەدا بخوێنن ودرێژە بەخوێندنی ئاسایی خۆیان بدەن، ماوەی خوێندنی قۆَناغی فێربوونی بنەڕەتی کە(٩) ساڵی خوێندنە بە(٥) ساڵ تەواو دەکەن. تائێستا زیاتر لە(١٠٠) قوتابخانەوخوێندنگەی فێرکردنی خێرا کراوەتەوە وساڵانە زیاتر لە(١٠٠٠٠) قوتابی وخوێندکار لەخۆ دەگرێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر لە(٦٠٠٠٠) شەست ھەزار قوتابی گەڕاونەتەوە بەرخوێندن.
ھەلومەرجی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان کەبەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە وبوژانەوە وبونیاتنانی کەسایەتی مرۆڤی کوردا تێپەڕدەبێت وپێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتیش بواری پەروەردە وفێرکردن ھەنگاوی سەرکەوتووی ناوە. بۆئەوەی گیانی ھاوکاری وھاوئاھەنگی و ھەست بەبەرپرسیارێتی زیاتر قووڵبێتەوە و پیادە بکرێت بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە، ئەم ھەڵمەت وھەنگاوانەی وەزارەتی پەروەردە پێویستی بەھاوکاری ھەموو لایەکە کە بتوانین دیاردەی دابڕان لەخوێندن ونەخوێندەواری بەرەو کەمبوونەوە ونەمان بەرین، بابەیەکەوە لە کەسوکاروخێزان وکەسانی دەوروبەرمانەوە دەستپێبکەین وھانیان بدەین بۆچوونە بەرخوێندن و رووکردنە بنکەکانی نەھێشتنی نەخوێندەواری وفێرکردنی گەورە بۆ ناونووسکردن و ئەو منداڵانەی کە لەخوێندن دابڕاون بچنەوە بەرخوێندن وقوتابخانەو خوێندنگەکانی ( فێرکردنی خێرا) .
لەم دەرفەتەدا داواکارین دروشمی( بەرەو کوردستانێکی خاڵی لەنەخوێندەواری) ببێتە ھەوێنی قوڵکردنەوەی گیانی ھاوکاری وھەماھەنگی وکۆڵنەدانی ھاونیشتیمانیان ومامۆستایان ودایکان وباوکان ودامودەزگەکانی ڕاگەیاندن ورۆژنامەوانی ورێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وەزارەتەکانی دیکەی حکومەت لەپەرەپێدان وداڕشتنەوەی بەرنامە وستراتیژییەتی پەروەردە وفێرکردن لەھەرێمی کوردستان، بابەیەکەوە ببینە پاڵپشت وپشتیوان بۆخزمەتی ڕۆڵەکانمان وپێگەیاندنی نەوەیەکی پڕ زانست ونوێخواز ورۆشنبیر کەدواڕۆژی خاک ونیشتیمانەکەمان بەرەوپێشکەوتن وشارستانیەت وئاشتی وئاسوودەیی ببات ولەھەمانکاتیشدا ھەوڵبدەین لەنێو ھیچ خێزانێکدا کەسی نەخوێندەوار ودابڕاو لەخوێندن نەمێنێت .

وەزارەتی پەروەردە
8/9/2014