ئەمرۆ چوارشەممە 29/11/2017، لیژنەیەك لە وەزارەتی پەروەردە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پێشوازییان لێكرا.
پاشان كۆبوونەوەیەكی فراوان سازكرا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەری بەشەكانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، تیایدا بەدواداچون كرا بۆ كۆبوونەوەكانی پێشوو، هەروەها گفتوگۆ كرا سەبارەت بە باشتركردنی رەوشی پەروەردە و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەشەپێدانی پڕۆسەی خوێندن و فێركردن.
لیژنەكە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: مامۆستا جەلال كاكەشین ب.گ. سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی، مامۆستا موزەفەر مستەفا ب.گ. پەیمانگاكان و مەشق، مامۆستا لەتیف عوسمان ب.سەرپەرشتیكردن لە وەزارەت.