پەیامی پیرۆزبایی ب.گشتی پەروەردەی سلیمانی بۆ یادی پەنجاو هەشت ساڵەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەڕێزان /مەكتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
لقی (سلێمانی / هەڵەبجەی شەهید/ ڕاپەڕین)ی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەناوي بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەبۆنەی یادی (٥٨) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین.
١٩٦٢/٥/١٥رۆژی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان ڕۆژێکی مێژووییە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان وە رۆژێکی پڕشکۆیە لە خەباتی پیشەیی مامۆستایاندا.
لە دوای راپەرین ئەم چەند ساڵەی قەیرانی دارایی گرفتە جۆراوجۆرەکان، مامۆستایان هەمیشە پێشمەرگە ئاسالە خەباتدا بوون بۆ بەگژاچوونەوەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری وزانستی خوێندکاران وەبە ئەرکی پەروەردەیی و نیشتمانی خۆیان هەستاون.
مامۆستایان یەکێکن لە گەورەترین توێژەکانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی کوردستان هەروەک چۆن لەمێژە پێشەوایەتی زۆربەی حزبەکانی کوردستانی کردووە ئیستاش تەنها مامۆستایان دەتوانن گۆڕانکاری گەورەئەنجام بدەن، بەداخەوە بەبێ ویستی مامۆستایانی دڵسۆز بەهۆی قەیرانی پاشەکەتی موچەودواکەوتنی کاریگەری خراپی داناوە لەسەر متمانەی گشتی بەدۆخی خوێندن و کۆی بابەتەکە وڵاتی دوچاری بێ متمانەیی دەکات لە پڕۆسەی خوێندن کە خۆی لەخۆیدا ئەمە کاریگەری گەورەی دەبێت بۆ داڕمانی کۆمەڵایەتی. چارەسەری بەپەلەی کێشەی موچە و باشترکردنی گوزەرانی مامۆستایان نەک تەنها پرۆسەی خوێندن بەرەو ئاستێکی باش دەبات بەلکو لە رێگای نەوەکانی داهاتووە هەرێمی کوردستان لە زۆر قەیران رزگار دەکات.
پەتای جیهانی کۆرۆناش کاریگەری گەورەی کردوەتە سەر خۆێندن لە جیهاندا ئێمەش بەشێکین لەو قەیرانە، بەهەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان توانیمانە سەربکەوێن و پرۆسەکە تێبپەرێنین.
جارێکی تر بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی((سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان وفەرمانبەران))ەوە، بەبۆنەی سالیادی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین، هیوادارین هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەییدا بن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی مامۆستایان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٠/٥/١٥