پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ١٢ی ئامادەیی

سڵاوی پەروەردەو زانست
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارانی سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) دەکەین هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانتاندا، وە سوپاسی کەسوکاری خوێندکاران و قوتابیان دەکەین کە هاوکارو خومخۆریان بوون. زۆر سوپاسی سەپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێزیش دەکەین کە خەمخۆر بوون و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد، جێگەی شانازیمانن وسەرمان بەرزە بە هەمووتان
دووبارە پیرۆزە
وە هیوای سەرکەوتنیش بۆ گشت خوێندکارانی خولی دووەم دەخوازین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٠/٨/١٢