ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٨/١٦ بەڕێز ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و بەڕێوبەرە گشتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکارانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کوردستان کرا کە سەر بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و( ئیدارەی گەرمیان و راپەرین) ن .