بەوێنە… وەزیری پەروەردە لە سلێمانی بەشداری رێورەسمی رۆژی ئاڵای كرد

لەدرێژەی چالاكییەكانی رۆژی ئاڵای كوردستان لەهەردوو قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی و فریشە دوو چالاكی جیا بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان ئەنجامدران.
د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەیاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بەشداری چالاكییەكانی رۆژی ئاڵایان لە قوتابخانەی فریشەكرد. دواتریش لە هۆڵی ولیەم یوحەنا پیشانگەیەكی شێوەكارییان بەسەركردەوە.