بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی شارباژێڕ کۆچی دوایی کرد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز دلێر قادر بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی شارباژێڕ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ڕادەگەیەنین.
مامۆستا دلێر یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان کە بە دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، هیوادارین خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.

لەبەر پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان پرسەی بۆ دانانرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٠/٩/٤