کۆمپانیای (Silver Road) ١٠٠٠٠دەمامک و ٥٠ بتڵی تعقیمی بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٩/٦ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کۆمپانیای (Silver Road) کرد کە بڕی ١٠٠٠٠ دەمامک و ٥٠ بتڵی تعقیمیان دابین کردووە بۆ بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .بەڕیز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بەناوی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سوپاس و دەست خۆشی لێکردن کە هاوکاری پەروەردە بوون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.