مامۆستا عومەر حمەصالح ( عومەر شیرەمەری) كۆچی دوایی كرد

بۆ رۆحی پاکی مامۆستای هەمیشە لەیادمان مامۆستاعومەر حمەصالح(( عومەر شیرەمەری)) ،مامۆستا و پەروەردەناس وسکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و جێگری وەزیری پەروەردەی پێشوو، کەسایەتی دیاری سلێمانی و هەلەبجەو کوردستان.
هەواڵی کۆچت ئەمرۆ بەتەواوی دڵی سست کردین،کۆرۆنا تەنگی بەهەموومان هەلچنیوە، روژانە ئازیزانمان لەدەست دەدەین، ئەم ژیانە هیچ ماناییەکی تێدا نەماوە ، مامۆستاو پەروەردەناسێکی پر لە سۆزو خۆشەویستی زۆر زەحمەتە بەئاسانی ئەم کۆسپە جگەر برە تێبپەرێنین وخەندەو پێکەنینەکانت لەبیرمان بچێتەوە، لە خوای گەورە داوا کارین بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات. خوای گەورە ئارامی ببەخشێت بەهاوسەرو مندالەکان و خزم و هاورێکانی، رۆحی شاد بکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٠/٩/٧