لیژنەی هەماهەنگی پەروەردە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەهۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەبرد,
لیژنەی هەماهەنگی پەروەردە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەهۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەبرد.. ئامانج لە كۆبونەوەكە تاوتوێ كردن و دەركردنی بڕیاری پێویستە سەبارەت بە خوێندنی ئەو خوێندكارە ئاوارانەی لە دەرەوەی هەرێم لە خۆرئاوای كوردستانەوە ئاوارە هەرێمی كوردستان بون.. سەرەكیرتین ئەو تەوەرانەی وتوێژیان لەبارەوە كرا چالاكییەكان و ئامادەكاریەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و ئەنجامی كۆنفراسەكەی هۆتیل دیدەمان لە شاری هەولێر و كۆبوونەوەكەی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بارودۆخی ئاوارەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی..