كاتژمێر 8ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/9/2014، یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن 2014-2015 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان لێدرا. له شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه له قوتابخانه‌ی ئاینده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌چوو،
كاتژمێر 8ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/9/2014، یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن 2014-2015 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان لێدرا.
له شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه له قوتابخانه‌ی ئاینده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محمد ساڵح پارێزگاری سلێمانی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و نوێنه‌رانی یه‌كێتی مامۆستایان و رێكخراوه خوێندكارییه‌كان.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتارێكی پێشكه‌شكرد، تیایدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و پیرۆزبایی له مامۆستایان و خوێندكاران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌به‌شداری 440 هه‌زار خوێندكار له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌رگای خوێندنی ساڵی نوێ كراوه‌ته‌وه، 40 هه‌زار مامۆستا چونه‌ته‌وه ناو پرۆسه‌ی خوێندن.
وتیشی: 10 هه‌زار خوێندكاری ئاواره كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن له هه‌رێمی كوردستانن و داوامان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق كردووه كه كابینه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ش بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وامی سه‌رجه‌م خوێندنگاكان بكه‌ین به‌یه‌ك ده‌وام پێویستمان به دروستكردنی 500 خوێندنگه‌ی تر هه‌یه، له‌ساڵی رابردوودا ده‌وامی 50 خوێندنگه‌مان كرد به‌یه‌ك ده‌وام له سه‌عات 8 بۆ 2.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه چه‌ندین خوێندنگه به زمانی ئینگلیزی كراونه‌ته‌وه.
پاشان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تیایدا پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان كرد‌و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین پڕۆسه‌ی خوێندن دوابكه‌وێت و كێشه‌ی بۆ دروست ببێت.
وتیشی: نزیكه‌ی 650 بینای خوێندن له هه‌رێمدا ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێكراوه.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی، پێویستمان به 2000 بینا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی خوێندن.
سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستایانیشی كرد كه به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستێت.
پاشان زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌لایه‌ن 3 خوێندكاری كوڕ‌و كچی شه‌هیدی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌وه لێدرا به‌به‌شداری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگار‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خه‌ڵاتی 3 خوێندكاره‌كه‌ی كرد.
له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری كرایه‌وه‌و فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر مێژووی په‌روه‌رده له سلێمانی پێشكه‌شكرا له‌گه‌ڵ چه‌ند سروودێك، دواتر سه‌ردانی پۆله‌كانی خوێندنیان كرد.
پاشان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات، سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كرد له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی سلێمانی.