لەمەراسیمێكی شایستەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٠/١١/١١ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان مەمۆستا عمر محمد أمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا نرمین حسن رەزا بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی سلێمانی ، خەڵاتی رێز لێنانی دابەشكرد بەسەر ژمارەیەك لە سەرپەرشتیار و فەرمانبەر و پەروەردەكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، كە ساڵانێكی زۆرە ژیان و تەمەنی خۆیان بۆ ئەو بوارە تەرخانكردووە و لەووتەیەكدا مامۆستا دڵشاد سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی چەندین ساڵەی ئەو بەڕێزانەی كرد و هیوای خواست كە هەردەم پشت و پەنای پەروەردەو پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بن .