کارو چالاکییەکانی بەڕێز وەزیری پەروەردە لە شاری سلێمانی

ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢١/١/٢٩ لەدرێژەی سەردانەکەیدا بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە بە یاوەری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ماڵی کەسایەتی شاری سلێمانی و دڵسۆزی بواری پەروەردە کاک جەلالی سام ئاغایان کرد، جگە لەوەی سەردانێکی کۆمەڵایەتی بوو ئامانجیش لە سەردانەکە بۆ سوپاس و دەست خۆشی بوو کە هاوکارێکی تەواوی دام و دەزگاکانی حکومەتە بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی بە دیزاینێکی تازە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە بە ناوی زەکیەی سام ئاغا وە لە ئێستاشدا خەریکی تێکدان و دروست کردنەوەی باخچەیەکی منداڵانن لە گەڕەکی کارێزە وشک بە ناوی باخچەی منداڵانی ئەختەری سام ئاغا بۆ خزمەتی منداڵانی ئەو گەڕەکە. پاشان سەردانی نەخۆشخانەی تایبەتی ئەنوەر شێخەیان کرد کە لەوێ بەڕێز مامۆستا شەماڵ سەرپەرشتیاری یەکەمی ئامادەیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات نەشتەرگەری بۆ کراوە لە تەندروستیان پرسی و هیوای زوو چاک بوونەوەیان بۆ خواست. پاشان بەڕێز وەزیری پەروەردەو بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سەردانی ماڵی مامۆستا جمال عبدولیان کرد کە کەسایەتییەکی دیارو یەکەم پارێزگاری دوای ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووەو ماوەیەکیش وەزیری ڕۆشنبیری بووە وە یەکێکە لە مامۆستا هەرە بە ئەزموونەکان و ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە شاری سلێمانیدا، لەوێش گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر پرۆسەی پەروەردەو پرۆگرامەکان کرا. بەڕێز مامۆستا جمال عبدول جگە لەوە کۆمەڵێک لەو کتێبانەی کە خۆی تایپی کردووە گرنگ بوو بۆ سوود لێ وەرگرتن بۆ پرۆسەی پەروەردە پێشکەش بە بەڕێز وەزیری پەروەردە کرد.