ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/١/٣١ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بریکاری وەزارەتی ناوخۆو پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی خاتوو لەیلا وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی دەست بەکاربوو کە لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوبۆنەیەوە پێشکەش کرا.