کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردەی قەزاکان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/١٠ مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و خاتوو سنوور بەهادین بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاک لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی هۆبەکانی ( خۆیەتی و میلاک – خۆیی بنەڕەتی- خۆیی ئامادەیی و فەرمانبەران)ی پەروەردەی قەزاکان کۆبووەوە سەبارەت بە پێدانی ڕێنمایی دانانی مامۆستای وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و ڕێکخستنی میلاک و کاروبارەکانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک.