نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی یەکێتی بنەڕەتی و ئامادەیی شنروێ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٢/٢٣ مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا تریفە محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی شارۆچکەی عەربەتیان کرد بەمەبەستی کردنەوەی قوتابخانەی یەکێتی بنەڕەتی و ئامادەیی شنروێی کچان کەلەلایەن کۆمەلێک مامۆستاو خوێندکاری گروپی خێرخوازی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە نۆژەنکرابۆوە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی د.دۆغان ئۆزدەمیر جێگری سەرۆکی زانکۆی تیشک و گروپەکەی کردو ڕۆڵی ئەوانی بەرز نرخاند لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ناوبراو بە بۆیاخ کردن و دابین کردنی بەشێک لە پێداویستی بۆ قوتابخانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.