ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا تریفە محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی قوتابخانەی سەرشەقامی بنەڕەتی کرد و بەشی پەروەردەی تایبەتی بەسەرکردەوە ، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی بەشەکە لە میانەی سەردانەکەیاندا لە کێشەو کەم و کوڕیەکانیانی کۆڵییەوەو هەوڵی چارەسەرکردنیاندا.