ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢١/٥/٢) بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی کردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتییەکە کۆبووەوەو بڕیار لەسەر نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەو دابینکردنی پێداویستییەکانی پەروەردەی ناوبراو درا.
پاشان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕی کردو بڕیار لەسەر نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەو دابینکردنی پێداویستییەکانی پەروەردەی ناوبراو دراو خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک لە لێپرسراوو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتییەکە لەبەرامبەر ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پەروەردە، لە درێژەی سەردانەکەیدا مۆزەخانەی پەروەردەیی بەسەرکردەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.