ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١/٥/١٤، بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی بەڕێزان مامۆستا (کەمال نوری غەریب / بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی ڕۆژئاوا )و مامۆستا (ئەنوەر عبدولرەحمان/ بەڕێوەبەری پێشووی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سلێمانی )و خاتوو ( پەروین ئەمین / یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ) و خاتوو (نازدار ئەحمەد/ بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی ڕۆژھەڵات ) و مامۆستا (کاوس یوسف/ سەرپەرشتیاری پێشووی یەکەمی ئامادەیی) یان کرد بەمەبەستی جەژنە پیرۆزەو سوپاسکردنیان کە ساڵانێکی زۆر تەمەنیان بەخشی بە پرۆسەی پەروەردەو خزمەتکردنی پەروەردەو پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن وە ھیوایان خواست کە ھەردەم پشت و پەنای پەروەردە بن و دانەبڕێن لە گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە.
وە لە بەرنامەی بەڕێزیشیاندا بوو کە سەردانی چەند کەسایەتییەکی پەروەردەیی دیکەش بکەن بەڵام هەندێکیان تەندروستیان ناجێگیر بوو یان سەفەریان کردبوو بۆیە نەتوانرا لە ئێستاداچاویان پێیان بکەوێت و لەماوەکانی ئایندەدا سەردانیان دەکەن