پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ یادی پەنجاو نۆ ساڵەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەڕێزان /مەكتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
لقی(( سلێمانی، هەلەبجەی شەهید، راپەرین))ی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەبۆنەی یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین.
15/5/1962رۆژی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان ڕۆژێکی مێژووییە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان وە رۆژێکی پڕشکۆیە لە خەباتی پیشەیی مامۆستایاندا.
لە دوای راپەرین ئەم چەند ساڵەی قەیرانی دارایی گرفتە جۆراوجۆرەکان، مامۆستایان هەمیشە پێشمەرگە ئاسا لە خەباتدا بوون بۆ بەگژاچوونەوەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زانستی خوێندکاران و بە ئەرکی پەروەردەیی و نیشتمانی خۆیان هەستاون.
مامۆستا یەکێکە لە گەرەرەترین توێژەکانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی کوردستان هەروەک چۆن لەمێژە پێشەوایەتی زۆربەی حزبەکانی کوردستانی کردووە ئێستاش تەنها مامۆستایان دەتوانن گۆڕانکاری گەورەئەنجام بدەن، بەداخەوە بەبێ ویستی مامۆستایانی دڵسۆز بەهۆی قەیرانی پاشەکەتی موچەو دواکەوتنی، کاریگەری خراپی داناوە لەسەر متمانەی گشتی بەدۆخی خوێندن و کۆی بابەتەکە وڵاتی دوچاری بێ متمانەیی دەکات لە پڕۆسەی خوێندن کە خۆی لەخۆیدا ئەمە کاریگەری گەورەی دەبێت بۆ داڕمانی کۆمەڵایەتی. چارەسەری بەپەلەی کێشەی موچە و باشترکردنی گوزەرانی مامۆستایان نەک تەنها پرۆسەی خوێندن بەرەو ئاستێکی باش دەبات، بەلکو لە رێگای نەوەکانی داهاتووە هەرێمی کوردستان لە زۆر قەیران رزگار دەکات.
پەتای جیهانی کۆرۆناش کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر خۆێندن لە جیهاندا ئێمەش بەشێکین لەو قەیرانە، بەهەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان توانیمانە سەربکەوین و پرۆسەکە تێبپەرێنین.
جارێکی تر بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی((سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان وفەرمانبەران))ەوە، بەبۆنەی سالیادی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین، هیوادارین هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەییدا بن، بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی مامۆستایان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢١/٥/١٥