پرۆژەی گەنمی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٦/١ ، بەڕێزان نەشمیل عبدالقادر بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ئەحمەد سەرپەرشتیاری ئامادەییە پیشەییەکان سەردانی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆیان کرد بەمەبەستی چاودێری پرۆژەی گەنمی ئامادەییەکەو لەنزیکەوە پرۆسەی دروێنەکردنی گەنمەکە، کە ڕووبەری پرۆژەکە نزیکەی (١٥٠) دۆنم بوو وە بەشداربووی ڕاستەوخۆی پرۆژەکە مامۆستاو کارمەندو خوێندکارانی ئامادەییەکە بوون بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتوانرا خوێندکاران بهێنرێنەوە.

ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی بەردەوامی ئامادەییەکەیە هاوشانی پرۆژەکانی تری وەک (بەرهەمهێنانی ڕووەکی جوانکاری،قارچک،سەوزەی سەرداپۆشراوو سەردانەپۆشراو).

بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.