ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢١/٦/٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەختیار محمد بەڕێوەبەری چالاکی وهونەری قوتابخانە وخوێندنگەکان، ڕێزلێنان و خەڵاتی بەخشییە خوێندکار (شاد دلێر بەهادین) لە قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی لە بەرامبەر بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێ هونەری ناوچەیی بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO)وە ڕێکخرابوو، هەروەها بەڕێوەبەری چالاکی هونەری قوتابخانەو خوێندنگەکان خەڵاتی بەخشییە خوێندکاری ناوبراو. بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواست .