سەردانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئامادەیی ئەحمەدی خانی کوڕان و قوتابخانەی عەلی بۆسکانی بنەڕەتی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٦/٨ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی ئەحمەدی خانی کوڕانی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ڕەوشی خوێندن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کارگێڕی قوتابخانەو مامۆستایانی کرد کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کارەکانیان ڕێک خستبوو وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست. پاشان سەردانی قوتابخانەی عەلی بۆسکانی بنەڕەتی کوڕانی کردو بەشی پیشەیی بەسەرکردەوە کە پێک هاتبوو لە بەشی (دارتاشی- ئەندازە- کانزاکان- کارەبا) سوپاسی مامۆستایانی کردو هیوای بەردەوامی و کاری باشتری بۆ خواستن.