کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەکنیکی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لێپرسراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی قەزاکان کۆبوونەوە، بە مەبەستی ڕێکخستنی تاقیکردنەوەکان و گفتوگۆکردن و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی بەردەم تاقیکردنەوەکان کە بڕیارە لە ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٢٢ تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان دەست پێبکات.