ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٦/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا حەوێز محمد سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی ڕۆژئاواو بیلال اسماعیل لێپرسراوی هۆبەی بەدواداچوون/ بەرپرسی کەیسی ئاوارە سورییەکان بەشداربوون لە وۆرک شۆپی دانانی ستراتیژیەتی سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی پەنابەری سوری لەگەڵ قوتابخانە حکومییەکان و گرنگی و سوودەکانی، کە بە هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی (UNHCR) بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجام دەدرێت.