بەشداری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت لە ئاهەنگی دەرچوونی پۆلی ١٢ی ئامادەیی

ڕۆژی هەينی ڕێكەوتی 18/6/2021  مامۆستا عومەر محمد ئەمین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، بەشدارى كرد لە ئاهەنگی دەرچوونی پۆلی 12 ئامادەیی  خوێندنگەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی سلێمانی کەلە ئۆتێل گراند میلینۆم لە سلێمانی سازدرابوو، وتارێکی تایبەت بە ڕۆڵ وگرنگی پرۆسەی پەروەردە پێشکەش کرد . ئەم خوێندنگەیە یەکێکە لە خوێندنگەکانی سابیس کە لە(5)کیشوەرو (20) ووڵاتدا خوێندنگەیان هەیە.