بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دادی عێراقی فیدڕاڵ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٠/٥ ،مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان پێشوازی کرد لە بەڕێزان نوێنەری وەزارەتی دادی عێراقی فیدراڵ و بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دادی عێراق دکتۆر محمد عبدالعبیدی وە ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی داد بێخاڵ مهدی احمد ،وە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا تایبەت بە بابەتی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دا،وە بابەتی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان کە لە قوتابخانەکانی هەرێمدا دەخوێنرێت لە قۆناغی بنەڕەتی (١-٩).
پاشان سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی سلێمانییان کرد و چاویان کەوت بە بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بابەتی(کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان) کە لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ١٣٠٠ مامۆستا بەشداری ئەو خولە دەکەن و ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.