بەرێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرێتی تاقیگەكان دەكات

ئەمرۆ سێشەممە 16/10/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی تاقیگەكانی كرد لە سلێمانی و لەگەڵ مامۆستا فاروق عەباس بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتییەكە كۆبووەوە.
سەردانەكە بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە ئیشوكارەكان و باس لە كێشەوگرفتەكان و دابینكردنی پێداویستیی تاقیگەی خوێندنگاكان و دروستكردنی تاقیگە بۆ ئەو خوێندنگایانەی كە نیانە.