قوتابخانەی (UB School) كرایەوە

ئەمڕۆ 25/10/2018، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لێپرسراوانی ئیداری و پەروەردەیی، بینای قوتابخانەی (UB School) كرایەوە لە شاری سلێمانی.
لە مەڕاسیمی كردنەوەی قوتابخانەكەدا وەزیری پەروەردەو پارێزگاری سلێمانی وتەیان پێشكەشكردو سوپاسی كۆمپانیای UB holding یان كرد بۆ دروستكردنی ئەم قوتابخانەیەو چەندین قوتابخانەی دیكە لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، وە هیوایان خواست نموونەیان زۆربێت بۆ خزمەتی كەرتی پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان.
هەر لە مەڕاسیمەكەدا خەڵاتی كۆمپانیاكە بەخشرایە مامۆستایانی قوتابخانەكە.
قوتابخانەی ( United Brother school- UB School) قوتابخانەیەكی 12 پۆلییەو لەسەر ئەركی كۆمپانیای UB holding دروستكراوە.