پەروەردە هاوكاری هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی شۆفێران دەكات

رۆژی 30/10/2018، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی, مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا وبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەوەکالەت و لێپرسراوی کارگێری و ڕاگەیاندن، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەهەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی شۆفێران لەژێر ناونیشانی (هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لەپێناوی سەلامەتی ) دا, وەپەیامەکەیان (ئامانجمان سزادانتان نیە, ئامانجمان سەلامەتیتانە) وەکردنەوەی خولی ڕاهێنان و گەیاندنی پەیامەکە بۆ مامۆستایان و قوتابخانەکان بەشێوەیەکی دروست و گونجاو.
هەریەک لەبەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو, بە مەبەستی دانانی بەرنامە و پلانی گونجاو بۆئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە لە ڕێگەی كەرتی پەروەردەوە.