كۆبوونەوەیەك سەبارەت بەو قوتابخانانەی كراون بە ئینگلیزی

رۆژی 30/10/2018، لەناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی, مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات و سەرپه رشتیارانی پسپۆری ئینگلیزی كۆبووەوە.
کۆبونەوەکە بۆ باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ئەو قوتابخانەو خۆیندنگەیانە بوو کە کراون بە ئینگلیزی, وە دانانی پلان و بەرنامەی دروست بۆ ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانن بەردەوام بن لەسەر ئەو سیستەمە لە قوتابخانەکانداو پەیڕەوكردنی ڕێوشوێنی درووست و گونجاو بۆ ئەومەبەستە.