یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ 29/10/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوان، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین وەك یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەكاربوو.
لە مەڕاسیمی دەستبەكاربوونەكەدا بەڕێوەبەری گشتی و ئامادەبووان پیرۆزباییان لە یاریدەدەری نوێی بەڕێوەبەری گشتی كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە كارەكانیدا.

ژیانتامەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
ناو: عومەر محەمەد ئەمین رەزا
بڕونامە:
1/ دبلوم لە پەروەردەدا
2/ دەرچوی زانکۆی سلێمانی _ کۆلێژی یاساو ڕامیاری – بەشی زانستە ڕامیارییەکان.
گورینی ناونیشان: بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە ژمارە /21706 لە12/8/2008 ناونیشانی بۆ گۆڕاوە لەمامۆستای بنەرەتی بۆ مامۆستای زانکۆیی .
دامەزراندن : لەبەرواری 12/9/ 1991 بۆ یەکەم جار دامەزراوە .
زمان: زمانی عەرەبی ،کەمێک زمانی ئینگلیزی .
شوینی دانیشتن: سلێمانی – گەرەگی سەرچنار.
ساڵ وشوینی لە دایک بوون: 1/2/1964 – سلێمانی.
باری کۆمەڵایەتی: خێزاندار – چوار منداڵى هەیە.
رێزوسوپاس: لەساڵی 1991 تائێستا ((119)) سەدونوزدە رێزو سوپاسی وەرگرتووە لە بواری پەروەردەدا .
کۆمپیوتەرو ئەنترنێت : لەم بوارەدا زۆر زۆر باش
خول:بەشداریی کردووە لە چەندین خولدا بەم شیوەی خوارەوە:-
خولی کارگێری پلەی سێیەم بە دەست هێناوە ، خولی بیرکاری پلەی سێیەم بەدەست هێناوە، خولی زمانی کوردی پلەی دووەم بەدەست هێناوە ، خولی سەرکردە بو زمانی کوردی بە پلەی باش دەرچووە ، لە بەرنامەی درێژخاینەکەدا مامۆستای خولە کان بووە .
کتێب : 8 هەشت کتێبی پەروەردەیی و رێکخراوەیی و فیکری پەروەردەیی هەیە.
مێژووی کارو خزمەتی لە بواری پەروەردەدا
1) لەبواری پەروەردەدا/-
1- لە 12/9/1991 بۆ یەکەم جار دامەزراوم لە قوتابخانەی ((شیرین)) لە ئۆردوگای نەسر .
2 – هەر لە هەمان ساڵدا کرا بە بەرێوەبەری قوتابخانەی (رەنج) لە ئوردگای ئێرانییەکان لەنەسر تاساڵی 1996 .
3- لەساڵی 1996 گۆسترایەوە بۆشاری سلێمانی کرا بە بەرێوەبەری قوتابخانەی (زێرینوک) لە گەرەکی زێرینۆک کە قوتابخانەیەکە لە بنچینەوە خۆی کردویەتەوە تاساڵی 2000.
4-لەساڵی 2000 گواستراوەیەوە بوگەرەکی بەختیاری کرا بە بەرێوەبەری قوتابخانەی (گۆران).
5 – لە بەرواری 5/2/2009 بووە بە بەرێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان.
6- لە بواری پەروەردەو فێرکردن ومنداڵدا گەلێک پرۆژەی نووسیوە کە گرنگترینیان ئەمانەیە /-
/6/1- یەکەم پرۆژە/ پرۆژەیەکی تایبەت بە(( پێشوازی کردن لەمنداڵانی پۆلی یەکەم)):-
ئەم پڕۆژەیە بەهاوکاری ((مامۆستاعبداللەسور)) دانەری کتێبی ((ئەلفبێ )) پۆلی یەکەم ،وەیەکەم جار لە قوتابخانەی ((گوران و،زێرینوک)) جێبەجێکرالە سالی 2000 ولاپەرەی رۆژنامەکان شاهیدن وەتاسالی خوێندنی 2007/2008 ئەم پرۆژەیە بەردەوام بووە وە سالی 2008لە چەندین قوتابخانە ئەنجام دراوە، وە لە سالی خوێندنی 2004/2005 بەرێز (دکتورە شەونم) وەزیری پەروەردەی ئەوکاتە ئەم پرۆژەیەی بەرز هەلسەنگاندوبڕی تێچووی پرۆژەکەی بۆخەرج کرد بۆ جێبەجێکردنی .پاشان سالی 2009 وە تا ئێستابە راوێژ لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی پەروەردە لە سەرجەم قوتابخانە بنەرەتییەکانی پەروەردەی دەربەندیخان جێبەجێکرا .لە زۆربەی قوتابخانەکانی ئیدارەی سلێمانی کۆن کاری لەسەر دەکرێت ،جێبەجێدەکرێت.
6/2- پروژەیەکی دووەم تایبەت بوو بە ((پاکوخاوێنی قوتابخانەو خوێندنگاکان)):-
کەساڵی خوێندن 2006/2007لە رێگای دامو دەزگاگانی راگەیاندنەوە ئاراستەی بەرێز (دکتور دڵشاد)وەزیری پەروەردەکرا. 1/6/3 پرۆژەی سێیەم بەناوی ((پڕۆژەیەکی تایبەت بە بوژانەوەی ژێرخانی پەروەردە)):-
لە بواری پەروەردەدا لەساڵی خوێندنی 2009 /2010 دراوە بەرێزان ((مامۆستا سەفین محسن دزەیی وەزیری پەروەردە ،وەبەرێزان لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان )) ئێستا پرۆژەکە لە ساڵی 2013/2014 چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە هەموو کوردستان. ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی مەیدانی وداتاییە، ئەم پرۆژەیە زورترین داهات دەگەریتەوە بۆ حکومەت وبەتایبەتی وەزارەتی پەروەردە.
لە بورای ڕاگەیاندنی پەروەردەدا :
2/1- بۆیەکەم جار لە دوایی راپەرینەوەلە سالی 2002 کە چووە مەکتەبی سکرتارییەت، ( ڕۆژنامەی ئامانج ) دەرکرد، کە وەک بەڕێوەبەری نوسینی زۆربەی ئەرکەکان لە ئەستۆی بووە هەتاکۆنگرەی دوانزەیەم لە4/10/2011 کە لە سلێمانی دەردەچوو.
2/2- ئەندامی دەستەی نوسەرانی( گۆڤاری پەیامی مامۆستا) بووە هەتاکونگرەی دوانزەیەم لە4/10/2011کە لە شاری هەولێر دەردەچوو .
2/3- زیاتر لە سەدان ووتاری هەیە لە سەرجەم گۆڤارو رۆژنامەکاندالە دوایی راپەرینەوە، بەگشتی لەبواری پەروەردەدا و،سیاسی و،دەستوری،وە وەهەندێک بواری تایبەتی تر.
2/4- نوسراوەکان(( کتێبەکان))
2/4/1- یەکەم پەرتووکی لەبواری پەروەردەدا بەناوی (( سستمی نوێی خوێندن وگۆرانکاری)) لەساڵی 2009 بڵاوکرایەوە،لەبەر گرنگی بابەتەکانی کە رۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە ،وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لەسەر ئەرکی خۆیی چاپیکرد .
2/4/2- دووەمیان – تۆژینەوەکەی زانکۆکەمە لەسەر (رۆڵی پەیمانی کۆمەڵایەتی لەرەوایەتی بەخشین بەدەستەڵاتی سیاسی) ،کە پلەی (باڵا) ی بەدەست هێناوە.یەکێک بووە لە تەنها تۆژینەوەکەی بەشەکەیان کە هەڵبژێرراوە بۆخەلاتی چەند رێکخراوێک ، ساڵی 2010 چاپکرا.
2/4/3 – سێیەمیان- نامیلکەیەک بەناوی (( بەرەو کۆنگرەی مامۆسایان)) نامیلکەیەکی تایبەت بوو لە سەر چۆنیەتی میکانیزمی ( هەڵبژاردن ،بەرنامەو ،پەیرەوەی ناوخۆو ،دەستەبەر) ی تایبەت بەدوانزەیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ماموستیان لە 4/10/2011 .لە ساڵی 2011 چاپکرا.
2/4/4 – چوارەمیان -کتێبێکی پەروەردەییە بەناوی (( پەروەردەو گرفتەکانی)) لە ساڵی 2013 ))چاپکرا.بەێز ماموستای گەورەی پەروەردە ((فوئاد قەرەداغی)) پێشەکی بۆ نوسیووە.
2/4/5- پێنجەمیان – کتیبێکی پەروەردەییەبە ناوی (( مامۆستا بەئەزموونەکان)) کە زیاتر لە(( 800)) لاپەرەیە لەساڵی 2015 چاپکرا.بەرێز پروفیسور دکتور ((عزەدین مستەفا رەسول )) پێشەکی بۆ نوسیووە.
2/4/6 – شەشەمیان – زیاتر لە(50) وتاری بڵاوکراوەی پەروەردەییەبە ناوی (( پەروەردەی ئێمە ئەوان))کە کاتی خوی لە گۆشەیەکی تایبەت بە رۆژنامەی ((ئامانج )) دەمنووسی کە ((112)) بابەت بوو، ئامادەیە بۆچاپ.
2/4/7- حەوتەمیان -نامیلکەیەکی جێپۆلیتیکییە بەناوی (( سنورە نێودەوڵەتییەکان و کێشە بەردەوامییەکانیان))) ئامادەیە بۆ چاپ.
2/4/8 – هەشتەمیان– نامیلکەیەکی مێژووی دەستوورییە بەناوی(( دەستوور لە مێژووی عێراقدا )) ئامادەیە بۆ چاپ.
2/5- لە بواری نوسین ولێکۆلینەوەی پەروەردەیی هەفتانەو مانگانە وتار دەنوسم تایبەت بە کێشەو گیروگرفتەکانی پەروەردەلە کوردستانداکە لێرەدا بەشیک لەو وتارانە ناونوس دەکەم:-
2/5/1- گۆشەی (( ئامانجمان )) لە رۆژنامەی ئامانج لە لە ژمارە /1 تا ژمارە /39 لە بەرواری 15 /5/2002 تا 15/8 / 2005 کە بریتی بوو لە ((39 )) وتاری پەروەردەیی .
2/5/2- گۆشەی (( ئامانج )) لە رۆژنامەی ئامانج لە لە ژمارە /40 تا ژمارە /112 لە بەرواری 15 /9/2005 تا1/ 10 /2012 کە بریتی بوو لە (( 73)) وتاری پەروەردەیی .
2/6– دوایی هەڵسەنگاندنی تیانوسەکانی قوتابخانەکان (سجلات) لەسالی 1994 ،وەزارەتی پەروەردەی ئەو کاتە بریاریدازۆربەی سجلەکانی قوتابخانەکان رێک بخات و وە لە دواییدا چاپ کراو تعمیم کرا بەسەرسەرجەم قوتابخانەکاندا.
2/7- لە ساڵی خوێندنی ((2010- 2011)) پڵانیکی دوورو درێژی نوسی بۆ سەرجەم بەرێوەبەرەکانی قوتابخانە بنەرەتی و ئامەدە ییەکان دام بەبەرێز مامۆستا (( جبار حمەئەحمەد ))دوای خوێندنەوەی بریارییدا گەشتاندنی بۆبکرێت بوسەر سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکانی پەروەردەی گشتی سلیمانییداو جێبەجیبکرێت.
3/لە بواری رێکخراوی یەکێتیی مامۆستایاندا
3/1-لە دوای کۆنگرەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵی 1992 بووم بە (لێپرسراوی کەرتی هەڵەبجەی تازەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان) .
3/2 -لە ساڵی/2000 خولی یەکەمی کۆنگرەی دەیەمی یەکێتیی مامۆستایانی کــوردستان بەسترا/ ئەندامی کۆنگرە بوم، لە ئەنجامی کۆنگرەکەدا بووم بە ئەندامی لقی سلێمانی – بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق .
3/3- لە خولی دووەمی کۆنگرەدا لە مانگی 2/2002 ئەندامی کۆنگرە بووم، بوم بە ئەحتیاتی یەکەمی ئەنجومەنی تەنفیزی،لە دواییدا سەرکەوتم بۆ ئەندامی ئەنجومەنی تەنفیزی،پاشان بوم بە ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت – لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەت .
3/4- لە دوای یەکگرتنەوەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ دەڤەری هەولێر، تەنها یەک ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی کۆن مامەوە ،وەکو ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت.
3/5- ئەندامی کونگرەی دوانزەیەمی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بوو لە 4/10/2012.
4/ راپرسی
4/1 لەدوای 25/7/2009 ی هەڵبژاردندا ناو شاری دەربەندیخاندا راپرسی کرا لەسەر سەرجەم بەرپرسەکانی حکومەت لە فەرمانگەکاندالە لایەن کۆمەڵیک گەنجی سەربەخۆوە ، بە باشترین بەرێوەبەر دەرچوو لە راپرسییەکەدا ،
4/2 لە تۆری ئەنترنێتی فەیسبوکدا ( ((face bookکە لە بەیجی((دەربەندیخان شارەکەم))کە باشترین بەرێوەبەری فەرمانگەکان دیاریکراوە ، بەرێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان باشترین بەەریوەبەرە .
5) لە بەرواری 5/2/2009 بووە بە بەرێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان .
6) لە بەرواری 28/10/2018 بوو بە یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی .
7 ) ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانە .
8) ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی ئاشتی وهاوکارییە.
9) سەرنووسەری گۆڤاری گزنگی پەروەردەيه.