رۆژی 28/10/2018، لە هۆڵی ئەمنە سوورەکە، پێشانگایەكی كاری هونەری بۆ خوێندنگاكانی پەنابەران لە شاری سلێمانی و دەوروبەی سازكرا.
پێشانگاكە كە لەلایەن رێكخراوی قەندیلەوە سازكرا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی UNHCRی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، چەندین كاری هونەری قوتابیان و خوێندكارانی پەنابەری تێدا نمایشكرا.