بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ كونسوڵی كۆریا كۆبووەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 7/11/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵی كۆریا لە هەولێر كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە چەند پرسێكی پەروەردەیی و خۆئامادەكردن بۆ چالاكییەكانی فێستیڤاڵی كلتوری كۆریا لە سلێمانی كە بریارە لە 17/11/2018 ئەنجامبدرێت بە هاوكاری كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان.