بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندنی پیشەیی، ڕۆژی چوارشەممە ۷/ ۱۱/ ۲۰۱۸، وەفدێكی ڕێکخراوی (Setlementti)ى فنلەندی سەردانی هەردوو ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ و ئامادەیی پیشەسازی بەکرەجۆیان کرد، بە یاوەری ئاکۆ عبدالمجید بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی.
لەو سەردانانەدا گفتوگۆیەکی چڕ کرا سەبارەت بە پێشخستنی بواری فێرکردنی پیشەیی و بەستنەوەیان بە بازاڕەوەو گۆڕینەوەی ئەزموون لە نێوان هەردوولا.
ڕێکخراوەکە گەشبین بوون بە سەردانەکەیان و بەڵێنیاندا لە گەڕانەوەیان لەڕێی چەندین پێشنیازو بیرۆکەوە هەوڵەکانیان بۆ هەماهەنگی لەو بوارەدا پەرەپێبدەن.