بە وێنە.. كەشكۆڵی یادەوەریەكانی سلێمانی

ئەمڕۆ 19/11/2018، بە ئامادەبوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەند كەسایەتیەكی شاری سلێمانی و مامۆستایان و قوتابیان، كەرنەڤاڵی رەشوسپی لەژێر دروشمی (كەشكۆڵی یادەوەریەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو) لە قوتابخانەی غەفور ژاژڵەیی بنەڕەتی لەگەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی.
لە كەرنەڤاڵەكەدا كە بەبۆنەی یادی 234 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی سازكرابوو، چەندین چالاكی هونەری و نمایشی فۆلكلۆری و خواردنی كۆنی شاری سلێمانی پێشكەشكرا.