بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لەیەکەم دیداری هاتوچۆدا دەکات

رۆژی یەك شەممە 18/11/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێًوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریكرد لە یەكەم دیداری هاتوچۆ كە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكیخستبوو بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆوە بە دروشمی (بەرەو گەشەپێدانی سیستمی هاتوچۆ).
لە دیدارەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باسی لە رۆڵی پەروەردە كرد لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆو، هەروەها ئاماژەیدا بە پێویستیی جێكردنەوەی رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ لە پڕۆگرامەكانی خوێندندا.