كۆبوونەوەی گرووپی پەروەردە بەڕێوەچوو

ئەمرۆ 15/11/2018، كۆبوونەوەی مانگانەی گروپی پەروەردەیی بەڕێوەچوو لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دابینكردنی پێداویستی قوتابخانەو خوێندنگاكان و چارەسەر كردنی گرفتەكانیان كرا.