بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكان- بەشی كتێبخانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، خولێكی راهێنانی سازكردووە بە ناونیشانی (زانستی كتێبخانەی قوتابخانەكان).
خولەكە رۆژی 19/11/2018 دەستیپێكردووەو ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت، وانەكانی لەلایەن كۆمەڵێك مامۆستای پسپۆڕو شارەزای بواری كتێبخانە دەوترێتەوە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و راهێنان لە سلێمانی.
117 لێپرسراوی كتێبخانەی قوتابخانەو خوێندنگاكان بەشداری لە خولەكەدا دەكەن.