دابەشكردنی نەوت بەسەر خوێندنگاكاندا دەستیپێكرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر خوێندنگاكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەدا دەستپێدكات، سەرەتاش دابەشكردنی نەوت لەناوچە ساردەكانی قەلادزێ‌ و رانیەو پێنجوێن دەبێت . ئەمساڵ بەكەمكردنەوەی ئاشكراو لەلایەن كۆمپانیاوە بەسێ‌ قۆناغی نەوت دابەش دەكرێت و لە قۆناغی یەكەمدا 40% نەوتی تەرخانكراو دابەش دەكرێت كە بڕەكەی ملیۆنێك و 464 هەزار لیترە.