خوله‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قوتابخانه‌كانی‌ هاوڕێی‌ منداڵ ده‌ستپێده‌كه‌ن

خوله‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قوتابخانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ قوتابخانه‌كانی‌ هاوڕێی‌ منداڵ بۆ قوتابخانه‌كانی‌ ( رۆز، نه‌جمه‌یدن مه‌لا، ئاسوده‌، ره‌ئوف عه‌لی‌ ئه‌فه‌ندی‌) ده‌ستیپێكرد به‌مه‌به‌ستی‌ ئاشنابوون به‌ رێبه‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قوتابخانه‌، خوله‌كانیش به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ و به‌ پاڵپشتی‌ رێكخراوی‌ ( nuicef) به‌ڕێوه‌ده‌چن .