رەوتی حیكمە قوتابخانەو خوێندنگاكان نۆژەندەكاتەوە

ئەمڕۆ 24/12/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی ئۆفیسی سلێمانی رەوتی حیكمە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پلاندانانی پەروەردەیی و بیناسازی.
وەفدی میوان ئامادەیی خۆی دەربڕی كە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكات بۆ نۆژەتكردنەوەو پاكردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا دڵشاد عومەر سوپاسیكردن بۆ هاوكاریكردنی كەرتی پەورەردەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.