بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی كۆبووەوە

ئەمڕۆ 25/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆبووەوە.
كۆبوونەووەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی ئاماری پەروەردەیی و خستنەڕووی كێشەو گرفتەكان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.