ئەمڕۆ 25/2/2019، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهاوكاری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنەری زانكۆی سلێمانی، ۆركشۆپێك لە هۆڵی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر بەڕێوەچوو بە ناونیشانی نەخۆشییە گوازراوەكانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ (مرۆژەڵیەكان)).
ۆركشۆپەكە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر فەرەیدون عەبدولستار راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنەری و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر عوسمان جەمال پێشكەشكراو 150 مامۆستای ئامادەیی و سەرپەرشتیار ئامادەی بوون.
لە كۆتاییدا بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان مامۆستا سەلام كەریم سوپاسی هەردوو یاریدەدەری پڕۆفیسۆری كرد بۆ ئامادەبوونیان و رونكردنەوەی بابەتی ۆركشۆپەكە و هیوای خواست ئەم جۆرە ۆركشۆپانە بەردەوامییان هەبێت بۆ خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەو خستنەڕووی بابەتی بەسوود.